خۆ فرۆش

هه‌ر کاته‌ جێیه‌ک ،
هه‌رده‌م له‌ شونێک ،
هه‌ر شه‌و به‌ مه‌ستی،
میوانی نوێنێک..
***
بێکه‌س و ته‌نیا
دیلی داوی خه‌م ،
ڕۆژگاری شه‌وگار
یۆگری ماته‌م
***
به‌ره‌و نه‌هاتی
ده‌چێته‌ پێشێ
تاوانبار نییه‌
تاوان ده‌کێشێ
***
تریفه‌ی مانگه‌
له‌ نێو که‌لاوان
شه‌مامه‌ی جوانه‌
بۆ ده‌ستی لاوان
***
جامی ژیانه‌
به‌ڵام شکاوه‌
تازه‌ یه‌ک بگرێ ؟
خه‌یاڵی خاوه‌..
***
ڕۆژێ ده‌یبینی
گوڵێک په‌ڕپه‌ڕ بوو
یه‌ک به‌ یه‌ک ده‌ڵێ :
ــ ئه‌ویش له‌ ده‌س چوو